گۆڕان: هەفتەی داهاتوو شاندێکی پارتی دێنە سلێمانی
خەلیل سەرکانی، ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ پارتی گرفتمان نییە، ھەفتەی داھاتوو شاندێکی پارتی دێنە سلێمانی و ئێمەش لەگەڵیان دادەنیشن، بەڵام ڕۆژەکە نە ئەوان و نە ئێمە ھێشتا دیاریمان نەکردووە، لەوانەیە ڕۆژێک پێش ھاتنەکە پەیوەندی بکەن".
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە ٢٧\٤\٢٠١٩ی جڤاتی گشیی بزووتنەوەکەی، سەرکانی ئاماژە بەوە دەکات: "کۆبوونەوەکە بەشێکی پەیوەندیی بە بابەتی حکوومەت و پڕۆژەکانەوە ھەبوو کە بە پارتی دراوە، لەگەڵ برادەرانی لێژنەی دانوستانکار گفتوگۆمان کردووە، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی ھەبێت تا بزانین چییان کردووە و پارتیش چ بەڵێنێکی داوە".
ئەندامەکەی جڤاتی گشتیی گۆڕان باسی لەوەش کرد: "پارتی بەڵێنیی چاکسازیی داوە و ڕێک کەوتووین، ھەورەھا جڤاتی نیشتمانیش ڕەنگە ئەم ھەفتەیە کۆ ببێتەوە".
باسنیوز
