هۆزی كوردی شیعە لە خانەقین: دۆخی خانەقین پێویستی بە گەڕانەوەی پێشمەرگەیە
كامیل جەمیل بەگی سوورەمێری، سەرۆكی هۆزی سورەمێری كە یەكێكە لە هۆزە كوردەكانی شیعە لە سنووری شارۆچكەی خانەقین، رایگەیاند: "تا پێش رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئێمە لە خانەقین باڵادەست بووین وەك كورد، ئێستاش سەرمان نەوی نەكردووە و بیری كوردایەتی لە ناخی تاك بە تاكی خەڵكی خانەقیندا چەند فشاریشی لە سەربێت چەسپاوە".
گوتیشی" بەداخەوە دۆخی ئەمنی گوندەكانی دەوروبەری خانەقین نیە و پێویستی بە گەڕانەەی پێشمەرگەیە".
سەرۆكی هۆزی سورە مێری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد "شانازی بە كوردبوون و شیعەبوونی خۆمانەوە دەكەین، بە شێوەیەك رێگەم نەداوە هیچ كەسێكمان ببێتە حەشدی شەعبی، چونكە قبووڵی ناكەم و خۆمان حزبی كورردیمان هەیە، بۆیە جگە لە حزبی كوردی نابێ بچنە نێو حزبی ترەوە".
(سورەمێری) عەشرەتێكی كوردی سنووری خانەقین و مەندەلی و شارەبانە لە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانی سنووری دیالە وتێكرای ئەو عەشرەت شیعە مەزهەبن.
باسنیوز
