ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی ڕزگارییەوە
ئەمڕۆ شەممە 27/4/2019، نەخۆشخانەی ڕزگاریی ھەولێر، ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "تکایە کاتی سەردانی نەخۆش ڕۆژانە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تا 4ی ئێوارە دەبێت، لەبەر ھۆکاری ئەوەی سەردانیکردنی نەخۆش ئارامیی نەخۆشەکانی تێک داوە و ڕێگرە لە بەردەم پزیشک و کارمەندان بۆ ئەوەی ئیش و کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن".
ھەر لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە دوای کاتژمێر 4ی ئێوارە بە ھیچ شێوەیەک ڕێگا بە سەردانیکردنی ھاووڵاتییان بۆ لای نەخۆش نادرێت.
باسنيوز
