ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێرانی ھەولێر
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە 27/4/2019 شەقامی 100 مەتریی لە چوارڕیانی کۆمپانیای جیھان تا چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاکار، بەمەبەستی دووبارە قیڕتاوکردنەوە دەگیرێت.
شارەوانیی ھەولێر بڕیاری داوە قۆناغ بە قۆناغ، تەواوی شەقامی 100 مەتری قیڕ بکاتەوە، لە قۆناغی یەکەمی قیڕتاوکردنەوەکەشدا، لە نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری تا فامیلی مۆڵ، بە ھەردوو سایدەوە قیڕتاو کرایەوە، لە قۆناغی دووەمیشدا لە ترافیکلایتی عەنکاوە تا پردی بەحرکە قیڕ کرایەوە.
باسنيوز
