رانیه.. ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌و هاووڵاتییه به په‌ت له هۆتێل (بیتوێن مۆڵ) خنكاوه و له ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و هاووڵاتیيه خۆی خنكاندووه یان خنكێندراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی.
پۆلیس ئاشكراشی كردووه، هاووڵاتیيهكه ره‌گه‌زمانه‌ی وڵاتی (فينلاند)ی پێ بووه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
K24-
