كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌مڕۆی رانیه: سواڵ ده‌كه‌ین بۆ چاككردنی رێگاكه
كه‌مێك به‌ر له ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كانییان له نه‌خۆشخانه وه‌رگرته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به خاكیان بسپێرن، كه‌سوكارێكی ئه‌و قوربانییانه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئاماده‌ن سواڵ بكه‌ن بۆ چاككردنی رێگاكه چونكه قوربانییانی رووداوی هاتووچۆ، له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، یه‌كجار زۆرن.
له رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌ریه‌ك له (خەندە قادر – شۆفێر, چرا غەفوور, زەینەب عه‌بدولڕه‌حمان, نازەنین عه‌بدوڵڵا) گیانییان له‌ده‌ستداوه و (سیما غەفوور, سەما غەفوور, سەنا غەفوور, دلین غەفوور) بريندارن له‌گه‌ڵ ناسیاوێكی دیكه‌یان.
كۆی گشتی قوربانییان له دوو رووداوى هاتووچۆی دوو هه‌ینی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا، گه‌یشته 22 كه‌س، كه 11یان گیانییان له‌ده‌ستداوه و 11ی دیكه‌ش بریندارن.
K24-
