پارتی و یەکێتی لە رێککەوتنی کۆتایی نزیك ده‌بنه‌وه
یەکێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وان سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا پارتی ره‌تی ده‌كاته‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانی هیچ كه‌سێك هه‌بێت.
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نيشتيمانیى كوردستان راگه‌یاند، پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری پێشمەرگە دەبێ لای یەکێتی بێت. گوتیشی پارتی و یه‌كێتی هێزیان هەیە، بۆیە پێشمەرگە تەنیا بە قسەی کەسێك دەکات، کە سه‌ر به یه‌كێتی بێت.
هاوکات پارتی رەتی دەکاتەوە کێشەی لەگەڵ فەرمانی هیچ کەسێك هەبێت، له‌م باره‌شه‌وه نووری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبە دەڵێت: "هەر کەسێك بەرپرسمان بێت و لە هەر حزبێك بێت، ئێمە فەرمانەکانی جێبەجێ دەکەین".
لە 4ی نیسانی 2019دا و بە هەوڵی هەریەك لە سەرۆك بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ، پارتی و یەکێتی گەیشتنە ڕێككەوتنێك، بەپێی ڕێككەوتنەكە پارتی ڕازی بوو جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم زیاد بكرێت و بدرێتە یەكێتی، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسه‌یه كه تا ئێستا لای گۆڕان بە نەرێنی سه‌یر دەکرێت.
k24-
