ئەنەکەسە: پشتیوانی لە دەستپێشخەریی فەرەنسا دەکەین
فەرەنسا دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ئەوەی لایەنەکانی کوردی سووریا، ئەنەکەسە و پەیەدە، لێک نزیک بکات و خۆی ناوبژیوانییان بکات .
محەمەد ئیسماعیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، فەرەنسا هەوڵی ئەوە دەدات بۆ چارەسەری ڕەوشی سووریا ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و پەیەدە لێک نزیک بکات، بۆ ئەمە ئێمەش لەگەڵین، هەر لە سەرەتاشەوە ئێمە لەگەڵ ناوبژیوانێکی نیودەوڵەتی بووین، چونکە ڕیکخراوەکان ناتوانن گوشار بکەن و گرەنتی بن."
ئیسماعیل ئاماژەی بەوە کرد، ئیمە بە ئەرێنی تەماشای ئەم هەنگاو و دەستپێشخەرییە دەکەین، بەڵام نازانین قۆناغی پراکتیکی دەستپێشخەرییەکە چۆن دەبێت.
ئەو دەشڵێ: "بەدیلی ڕێککەوتنمان نییە و پیمان وایە ناکرێ گەلی کورد چیتر ببێتە قوربانیی سیاسەتی هەڵە و کۆچبەر ببن."
kdp-
