پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەگەر پێویست بکات حکوومەت بچووک دەکرێتەوە
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، پێشبینی دەکەن تاکۆتایی ئەم مانگە، پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ”دەنگی لەسەر بدرێت“، دواتریش لەلایەن سەرۆکی هەریمی کوردستانەوە، سەرۆکی حکوومەت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی ڕابسپێردرێت و ”لە ناوەراستی مانگی رەمەزاندا، کابینەی حکوومەت دەنگی لەسەر دەدرێت".
لەبارەی پەیکەربەندی حکوومەت و قەبارەکەی، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد کە لە دوای پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت، ئەگەر توێژینەوەکان دەریانخست کە فەرمانگەیەک یان بەشێک لە حکوومەت زیادە، ئەوا دەکرێت لە پڕۆژەیاسایەکدا لە ڕێگەی پەرلەمان، دەنگی پێ بدرێت. گوتیشی: ”لە داهاتوودا حکوومەت بۆی دەردەکەوێت کە چ وەزارەتێک زیادە یان کەمە، یەکێکیش لە کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، پێداچوونەوە دەبێت بەھەموو سێکتەرەکان، لە نێویشیاندا هەردوو سێکتەری کارگێڕی و دارایی“.
باسنيوز
