له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر یادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی کرایەوە
د.دلێر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنیكی میدیا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بۆ به‌رزراگرتنی یادی (121) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیی ڕێوڕەسمێکمان ساز کرد و تێیدا چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و ڕۆشنبیری پێشكه‌ش كران".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌مساڵ جیاوازتر له ساڵانی ڕابردوو، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكه‌ش به 8 ڕۆژنامه‌نووسی دیاری كوردستان كرد، كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا جێ په‌نجه‌یان دیار بووه له میدیای كوردیدا".
سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنیكی میدیا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی هه‌ولێر، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ساڵانه ئه‌و چالاكییه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و خه‌ڵكانی دیكه‌ش خه‌ڵات ده‌كه‌ن.
باسنيوز
