لێدوانێکی گرنگ لە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران

لێدوانێکی گرنگ لە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتەوە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەندێک دەنگۆ کە لەلایەن چەند پەرلەمانتار و میدیایەکەوە بڵاو دەکرێنەوە، زانیاریی گرنگی خستە ڕوو.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ئاستی سیاسیدا ئاساییە و پاش دەست بەکار بوونی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاموشۆکانی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵێک بواری دیکە بەردەوامە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی تورکی، سەفین دزەیی باسی لەوە کردووە کە پرسی بودجە یەکێکە لەو بابەتانەی کە بەشێوەیەکی کاتیش بێت، داڕشتنێکی گونجاوی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بۆ دۆزراوەتەوە و ئەوان هەوڵدەدەن ھاوکاری یەکتر بن تاوەکوو ”سیاغەیەکی گشتگیر و ھەمیشەیی بدۆزینەوە کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بێت“.

لەبارەی بانگەشەی هەندێک پەرلەمانتار و میدیا لە ئەگەری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی جەختی کردووەتەوە: ”مەترسی لەسەر بڕینی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە“.










باسنيوز
Top