دادگای کەلار بەکارهێنەرێکی مادە هۆشبەرەکانی سزا دا
ئەمڕۆ پێنجشەمە .4.252019 بەریوەبەری ئاسایشی گەرمیان، سزادانی بەكارهێنەرێكی مادە هۆشبەرەكانی لەلایەن دادگایەكی شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە راگەیاند.
نەقیب عوسمان عەبدولكەریم ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەایەتیی ئاسایشی گەرمیان، لەمبارەوە رايگەیاند: "پاش ئەوەی ڕێکەوتی 26/11/2018 تواندرا لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە تۆمەتبارێكی بە رەگەز كوردی ئیرانی بەناوی (كامەران عەبدوڵا مستەفا لەدایكبووی 1989)و پیشە ئەندازیار لە یەكێک لە كۆمپانیاكانی قەزای كەلار دەستگیر بكەن و دۆسیەكەی بخرێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان، هەوەها دانپێدانانی تاوانبار بە تاوانەكەیدا، دادگا سزای بۆ دیاری کرد".
گوتیشی: "سەرەنجام ڕۆژی دووشەممە 22/4/2019 لەلایەن سەرۆكایەتیی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان بەپێی ماددەی(14بڕگەی 2)ی مادە هۆشبەرەکان تاوانبار بە سێ ساڵ زیندانی پێ بژاردنی (100,000) سەد هەزار دیناری عێراقی سزا درا".
ئەوەشی خستە ڕوو: "دواتر تۆمەتبار بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".
باسنيوز
