په‌رله‌مانتارانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌كردن له خانمه په‌رله‌مانتارێك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گروپی خانمانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ره‌شه‌كردن له خانمه په‌رله‌مانتارێك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و داوا له دادگا ده‌كه‌ن به زووترین كات سزای هەموو ئەو جۆرە کەسانە بدات, کە دەبنە هۆی هەڕەشە و ترس بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی مەدەنیانەی خانمانی کورد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گروپی خانمانی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان:
پێشکەوتن و بەرەو پێشچونی هەر میللەتێك پەیوەستە بە بەشداری کردنی خانمان لە کایەی سیاسی, ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەدا.
ئێمە وەك پەرلەمانتاران ئێستا لە هەوڵی بەرەو پێشبردنی ڕۆڵی خانمانین لە ناو پەرلەمان و حکوومەت, دەمانەوێت بۆ هەموو دنیای بسەلمێنین کە خانمانی کورد ڕۆڵی گەورەیان هەیە لە کایەی سیاسی کوردستاندا.
بەڵام بەداخەوە زۆر جار سەرەڕای بەربەستەکان دەبینە قوربانی و بە ناوی شەرەف و ناموسەوە ڕووبەڕوی هەڕەشە دەبینەوە, وەك ئەوەی بەرامبەر پەرلەمانتاري هاوپیشەمان شادی نەوزاد کراوە.
ئێمە وەك پەرلەمانتاران بێ جیاوازی بیر و بۆچونی سیاسی و ئایدۆلۆژی, بە توندی ئیدانەی ئەو هەڕەشانە دەکەین و پشتگیر و پشتیوانی لە شادی خان دەکەین.
ئومێد دەخواین ئەم جۆرە هەڕەشە ترسنۆکانە بەرامبەر ژنان ڕابگیرێن و داواکارین دادگا بە زووترین کات سزای هەموو ئەو جۆرە کەسانە بدات, کە دەبنە هۆی هەڕەشە و ترس بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی مەدەنیانەی خانمانی کورد.
گروپی خانمانی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان:
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
شایان کاکە صالح عسکری
حسیبە سعیدگەردی
گولستان باقی نهێلی
د. ڕێواز فایەق حسێن
ڕوپاك احمد ڕەحمان
ھەژان کوێستانی
بێگەرد تالەبانی
خدیجە عمرطه
شیرین ئەمین عبدالعزیز
شنۆ اشقی عبدالله
ھدیە مراد حیدر
سەلمە فاتح تۆفیق
سەوسەن محمد میرخان
روژان حه مه ره ش
شادی نەوزاد
ئاشنا عبدالڵە
هه‌ر ئه‌مڕۆش لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەمجۆرە هەڕەشانە دەکەین و بە ئیرادەیەکی یەکگرتووشەوە پشتیوانی لەو خاتوونە سە نگینە و هە موو ژنانی کوردستان دەکەین.
هه‌روه‌ها هاتووه: هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەر بوونی یاسا‌و نە هێشتنی ئەم دیاردانە جێبەجێکەری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ کە س و حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبێتە بەدیلی یاسا، تا ڕە وتی پێشکە وتنی کۆمە ڵگە کەمان لە بە رە و پێشچوونی زیاتر دابێت.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و "جوڵانه‌وه‌یه" له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
K24-
