مووسڵ.. ئەمڕۆ دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ھەردوو جێگری پارێزگار دەكرێتەوە

	 مووسڵ.. ئەمڕۆ دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ھەردوو جێگری پارێزگار دەكرێتەوە
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، تا ئێستا ٣٥ كەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ كاندید كردووە و ماوەكەشی تاوەكو ٢/٥ درێژ كرایەوە و ئەمڕۆش دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ھەردوو پۆستی جێگری پارێزگاریش كرایەوە، كە یەكێك لەوانە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

سەیدۆ چەتۆ، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی ١٥رۆژ دیاری كرابوو بۆ ئەوەی خەڵك خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ كاندید بكات و دوێنێ دواوادە بوو، بەڵام ماوەكە درێژ كرایەوە تاوەكو ٢/٥ و تاوەكو ئێستاش ٣٥ كەس خۆیان كاندید كردووە و رەنگە تا كۆتایی وادەكە ژمارەیان زیاتریش بێت".

چەتۆ گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ ھەردوو جێگری پارێزگاری مووسڵ دەكرێتەوە و خەڵك دەتوانن خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەن، كە جێگری یەكەم بۆ كاروباری ئیداری، پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ئەو هەروەها ڕاشیگەیاند، تا ئێستا دیار نییە پارتی دیموكراتی كوردستان كێ بۆ پۆستی جێگری یەكەمی پارێزگار كاندید دەكات، چونكە ئەمڕۆ یەكەم رۆژی خۆكاندیدكردنە، بەڵام لەم رۆژانەدا ئەو پرسە یەكلا دەكرێتەوە.

دەشڵێ، دوای تەواوبوونی وادەی خۆپاڵاوتن، ئەوكات ئەنجوومەنی پارێزگا كۆ دەبێتەوە و لە رێگەی دەنگدانەوە پارێزگار و ھەردوو جێگرەكەی ھەڵدەبژێرن
KDP-
Top