نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر کرایەوە
نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی بەحرکە لە نزیک هەولێر، لەسەر ئەرکی حکوومەتی ئەڵمانیا بەگوژمەی چوار ملیۆن و 800 هەزار دۆلار دروست کراوە.
لە رێوڕەسمەکە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وتاری کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەتی خوێندەوە، کە تێیدا سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی بەردەوامیان لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە لە ماوەی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چوار ساڵی ڕابردوو.
کەریم شنگالی هەروەها داوای لە وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد، کە هاوکاریی تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانەکە بکەن.
KDP-
