45 ساڵ بەسەر كارەسات و بۆردوومانی قەڵادزێدا تێپەڕی
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ساڵیادی بۆمبارانكردنی قەڵادزێ و لە هەمان كاتدا ساڵیادی ڕاپەرینە جەماوەرییەكەی شارەكەیە، ئەو پێی وایە گەورەترین كارەست بوو لەوكاتەدا، كە تێیدا شارێك و زانكۆ تاقانەكەی كوردستان خەڵتانی خوێن كران.
ناوبراو دەشڵێت، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەهاتە دەنگ، ئەمەش بە هۆی بەرژەوەندیی وڵاتانی ئەوكات بوو بۆ عێراق، ناوبراو هۆكاری بۆردوومانكردنەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئەوكات قەڵادزێ ببووە مەكۆی شۆڕشی ئەیلوول و زانكۆ تاقانەكەی كوردستانیش گواسترابۆوە قەڵادزێ و كۆمەڵێك دامودەزگای شۆڕش ئەوكات لە شارەكە بوون.
kdp-
