"پارە بۆ جێبەجێکردنی ١٥٤ پڕۆژە تەرخان کراوە"
زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشکرای کرد: "پێشتر لیستی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕەوانەی وەزارەتی پلاندانان کرابوو تا پەسەند بکرێن بۆ ئەوەی بکەونە واری جێبەجێکردنەوە. دوای پێداچوونەوە، وەزارەت ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ١٥٤ پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە نیشان داوە کە بڕیارەکە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."
بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "پارەی پێویست بۆ ھەر ١٥٤ پڕۆژەکە تەرخان کراوە و پڕۆژەکان بەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا دابەش کراون و ھیچ ناوچەیەک پشتگوێ نەخراوە."
زانا عوزێری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕۆژەکان بەشێکیان ھی ساڵانی ڕابردوون ماونەتەوە و تەواو دەکرێن، بەڵام ھەموو بوارەکانی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیش دەگرێتەوە، ژمارەیەک لەو ١٥٤ پڕۆژەیە پڕۆژەی ستراتیژین، کە تەواو بکرێن سوودێکی زۆریان بۆ ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دەبێت."
kdp-
