ئومێد خۆشناو: حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت

ئومێد خۆشناو: حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت و ”کەمێک“ لە زۆرینەی پەرلەمانی زیاتر دەبێت.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند، هەموو ئەو کارانەی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتەوە کراون، بەو ئاراستەیەن کە حکوومەتی داهاتوو بنکە فراوان نابێت و ”حکوومەتێک دەبێت کە چەند هێزێکی گەورە درووستی دەکەن بە هاوبەشی لەگەڵ پێکهاتەکانی کوردستان“. گوتیشی: ”ناتوانین بڵێین حکوومەتی داهاتوو حکوومەتی زۆرینەی پەرلەمانی دەبێت، بەڵکوو کەمێک لە زۆرینە زیاتر دەبێت“.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەش کرد، هەر کاتێک ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی واژۆ کرد، ڕاستەوخۆ بەرنامەی کاری پەرلەمان دادەنرێت و پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات. جەختیشی کردەوە: "خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە، خوێندنەوەی سێیەمی بۆ دەکرێت کە بریتییە لە دەنگدان لەسەر یاساکە".










باسنيوز
Top