ڕاوێژکارێکی (م.س)ی پارتی: گۆڕان لە ناوەڕۆکی گفتوگۆکانمان لەگەڵ یەکێتی ئاگادارە
عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕايگەیاند: ”ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ یەکێتی دەکرێت، گۆڕان لە ناوەڕۆکی ئاگادارە، پارتیش ھەموو ھەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەردوو لایەنەکە ھەماھەنگی دروست بکات و پێکەوە کۆتایی بە ڕێککەوتنەکە بێنن“.
ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەشی بەوە کرد، ”برادەرانی گۆڕان تا ئێستا ھەڵوێستێکی جوانیان ھەیە، ئامادەباشییان ھەیە بۆ ئەوەی پێکەوە لەگەڵ یەکێتی و پارتی کار بکەن و حکوومەت بکەوێتە سەر کاری خۆی“.
عارف ڕوشدی نەیشاردەوە کە ”ھەموو ھەوڵێک“یان بۆ ئەوەیە، بە زوویی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی واژۆ بکرێت، چەندە ”بەرامبەر ئەو ئەرکە گەورەیە، کات نە بە کاتژمێر و نە بە ڕۆژ ناپێورێت، ھەرکاتێک پێویست بوو، ئامادەین ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەین“.
باسنيوز
