سەرۆک بارزانی: پێویستە بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و هەروەها لەبارەی کێشە ئیداری و سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ژیانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، گفتوگۆ کرا.
جەختیش کرایەوە کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت و بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن و ڕێگە نەدرێت ئاسایشی ئەو پارێزگایە بکەوێتەوە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان.
باسنيوز
