هه‌ده‌په داوای هاوپه‌یمانی له نه‌یارانی ئه‌ردۆغان ده‌كات
لە توركیا و باكووری كوردستان، كاردانەوەكان بەرامبەر ھێرشەكەی سەر سەرۆكی گشتی جەھەپە بەردەوامن. هه‌ده‌په‌ش په‌یامێكی ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌ردۆغان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لە 81 شار ناڕەزایی ھاوبەش دژی په‌لاماردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ راگەیاندرا.
چاودێران له‌و بڕوایه‌دان، ھێرشەكە ئامادەكاریی بۆ كرابوو. ویستێك ھەیە بۆ گەڕاندنەوەی توركیا بۆ رووداوەكانی دوای ھەڵبژاردنی 7ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2015.
هاوكات ئه‌حمه‌د شیك، پەرلەمانتاری ھەدەپە داوای لە گرووپ و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد، بەرامبەر كردەوەكانی دەسەڵات، ھاوكار و ھاوپەیمان بن.
k24-
