پێنجوین.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له قه‌زای پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه، كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له‌ده‌ستداوه.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن, , دواى 24 کاتژمێر لەدیار نەمانی، تەرمی هاووڵاتی (رەحیم حسین رەشید)، لەدایکبووی ساڵی 1952 لەچیاکانی نزیک پێنجوین دۆزرايیه‌وه.
لوقمان له‌تیف ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتییه به مه‌بەستی هێنانی گژ و گیا و بەرهەمە بەهاريیەکان بۆ چووه‌ته ئه‌وێ و له‌وێشدا مینێكی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مین له ناوچه سنوورییه‌كان چێنراون و تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كی دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانن و ماوه ماوه به هاووڵاتییاندا ده‌ته‌قێته‌وه.
k24-
