مانگی سووری سنە به دوای ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گه‌ڕێت
نەوبەخت ده‌شڵێت: "لەکاتی کیمیابارانەکەی هه‌ڵه‌بجه‌دا، رێژەیەکی زۆر لە بریندارەکانیان هێنایه خەستەخانەکانی ئێران، بەداخەوە ئەو هەلومەرجی تایبەتە بوو بە هۆی ئەوەی بەشێك لە خێزانەکان منداڵەکانیان ون بن و تا ئێستا ئاگایان لە چارەنووسیان نەبێت. بەپێی ئەو پەیوەندییانەی کە لەگەڵ شارە کوردییەکانی عێراقدا هەمانە، دەتوانن زانیاریی پێویست لە بارەی منداڵە ونبووەکانیان بدەنە مانگی سووری شارەکانی سنە، سەقز، بانە و مەریوان، تا ئێمەش بتوانین لە رێگەی گرووپە پسپۆرەکانی خۆمانەوە ئەو منداڵانەیو کە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە و لە ئێران ماون، بیاندۆزینەوە و بیانگەڕێنینەوە بۆ ئامێزی گەرمی بنەماڵەکانیان".
دوای كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس له 16ی ئادار/ مارسی 1988، وێڕای شه‌هیدبوونی زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتیی بێ‌تاوان، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری منداڵیش بێسه‌روشوێن بوون و تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
k24-
