گۆڕان و پارتی رێککەوتوون
گۆڕان و پارتی رێککەوتوون بە زیادکردنی جێگرێك بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەريشدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکوومەت بۆ چاکسازی و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاکسازی کردووە، پارتیش بە داواکارییهكهی گۆڕان رازی بووە، بەم نزیکانەش یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەموار دەکرێتەوە.
دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت و هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە لایەنەکان بگەنە سازان، بۆ تێپەراندنی پێشنیازی هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پارتی و گۆران و یەکێتی لە رێککەوتنی کۆتاین و گۆران رازی بووە بە زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەمەشدا دوو مەرجی هەیە یەکیان تێپەراندنی پرۆژەیاسایی چاکسازيه دووةميشيان زیادکردنی جێگرێکه بۆ سەرۆکی حکوومەت بۆ بواری چاکسازیی.
جەلال محەمەد ئەمین, پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، لێژنه‌ی دانوستانكاری گۆڕان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و به‌مزووانه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، داوایانكردووه یاریده‌ده‌رێك بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیادبكرێت بۆ كاروباری چاكسازی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی.
لەم نزیکانە لایەنە سیاسیەکان دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی بە تایبەت لەسەر هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پارتی رەزامەندی لەسەر داواکاريیەکانی گۆڕان دەربڕیوە و پێشوازی لە داواکەی گۆڕانيش دەکات لە بارەی تێپەراندنی پرۆژە یاسایی چاکسازی.
رێبوار بابکەیی: پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی پێیوایه، فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ر له هه‌موو لایه‌ك پشتگیری له هه‌ر داوایه‌ك، یان پرۆژه یاسایه‌ك ده‌كات، كه به‌ره‌و چاكسازی هه‌نگاو بنێت.
لاینە سیاسیەکان لەسەر پێکهێنانی حکوومەت رێککەوتوون بە تایبەت دابەشکردنی پۆستەکان گۆران و یەکێتی لە بەرامبەر سازانیان بۆ هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوایی جێگری دوەمیان کردوە گۆران بۆ سەرۆکی حکوومەت و یەکێتیش بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان. لەم نزیکانە پەرلەمان پرۆژە یاساکە هەموار دەکاتەوە.
k24-
