تا ئێستا ١٠ گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال ھەڵدراونەتەوە

تا ئێستا ١٠ گۆڕی بەكۆمەڵ لە شنگال ھەڵدراونەتەوە
بەڕێوەبەری دۆزینەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال گوتی، ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال بە ھەماھەنگی لە نێوان حكوومەتی ھەرێم و بەغدا و بە چاودێریی لایەنی نێودەوڵەتی بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش ١٠ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە.

نەقیب فەلاح، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە ھەماھەنگی لە نێوان حكوومەتی ھەرێم و حكوومەتی عێراق، ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال دەستی پێكردووە و تاوەكو ئێستاش ١٠ گۆڕ ھەڵدراونەتەوە و بەردەوامیش دەبن تاوەكو سەرجەم گۆڕەكان ھەڵدەدەنەوە، كە ژمارەیان ٧٣ گۆڕی بەكۆمەڵە.

بەڕێوەبەری دۆزینەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال گوتیشی، دوێنێ ئێوارە لە گوندی كۆچۆ لە كاتی ھەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵ، تەقە لە تیمی ھەڵدانەوەی گۆڕەكان كراوە، بەڵام ھیچ زیانێكی نەبووە و ناشزانرێت تەقەكەرەكان كێ بوون و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

فەلاح باسی لەوەش كرد، لە ھەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكاندا لایەنی نێودەوڵە‌تییش چاودێری دەكات و بەردەوامیش دەبن تاوەكو سەرجەم گۆڕەبەكۆمەڵەكان ھەڵدەدرێنەوە، بەڵام ئەوانەی ھەڵدراونەتەوە تا ئێستا نازانن ژمارەی روفاتەكانیان چەندە و پێویستە ژماردنیان بۆ بكەن و ئەمەش لە كۆتاییدا دەكرێت.
kdp-
Top