وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەرکرد
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ که واژۆی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە و تێیدا گشت ئەفسەر و کارمەندان و فەرمانبەرانی میلاکی وەزارەتەکە ئاگادار دەکرێنەوە کەوا نابێت بەهیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای وەزارەتی ناوخۆ بکەن بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکان یان سەردانیکردنی تایبەت جگە لەو حاڵەتانەی کە بانگهێشت دەکرێن.
ڕوونیشکراوەوە، کە ئەم بڕیارە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلەداران لە پلەی عەمید بەسەرەوە ناگرێتەوە و هەر ئەفسەر و کارمەندێکیش سکاڵای هەبێت دەتوانێت سەردانی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی وەزارەت بکات بۆ مەبەستی پێشکەشکردنی سکاڵاکەی.
جەختیشکراوەتەوە، کە هەر ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات لێپێچینەوەی یاسایی توندیان لەگەڵ دەکرێت.
باسنيوز
