تواندنەوەی پێداویستیی پاڵاوگه‌ نافه‌رمییه‌كان دەستی پێکرد ‌

تواندنەوەی پێداویستیی پاڵاوگه‌ نافه‌رمییه‌كان دەستی پێکرد ‌
ده‌ست به ‌تواندنه‌وه‌ی و نه‌مانی ئاسه‌واری پاڵاوگه‌ نافه‌رمییه‌كان کراوە و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئۆپیك بۆ به‌رهه‌می نه‌وت له‌ كوردستان ده‌ڵێت یه‌كێك له‌ هۆكاری گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی له ‌كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌و خاڵه‌وه‌ هه‌یه‌.

قوباد حه‌مه‌ ئه‌مین، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "28 پاڵاوگه‌ نه‌بێت ئه‌وانی دیكه‌ ده‌بێت دابخرێن كه‌ ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وت و گازی و به‌نزین ده‌كات و نامێنێت، هه‌ر بۆیه‌ نرخی به‌نزین گران بووه و‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌یه‌ و نرخی سووته‌مه‌نی به‌زر ده‌بێته‌وه،‌ چونكه‌ ئه‌و پاڵاوگانه‌ به‌رهه‌می زۆریان هه‌بووە و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هاتن بۆ بازار و ده‌چوونه ‌ده‌ره‌وه‌ش".

له‌باره‌ی ژماره‌ی پاڵاوگه‌كان ده‌ڵێت: "150 تا 160 پاڵاوگه‌ له‌ كوردستان هه‌بووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 90 تا 100یان له‌ هه‌ولێر بووه‌ و سلێمانی25 و دهۆك 35 پاڵاوگه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان نافه‌رمی بوون و به‌بێ مۆڵه‌ت دروست كراون، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان فه‌رمی بووه‌ كۆمپانیا فه‌رمییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن نه‌وتی خاویان ده‌دانێ ئه‌وانیش ده‌یان كرده‌ گاز و نه‌وت و به‌نزین كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌هاتنه‌وه‌ بۆ بازار".

راشی گه‌یاند: "سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان ژێرخانی ئابوورین و هه‌ر یه‌كەیان 10 ملیۆن دۆلار خه‌رجی تێدا كراوه و‌ هه‌یانه‌ گه‌وره‌ن، بۆیه‌ كه‌ ئێستا بڕیاره‌كه‌ ده‌رچووه‌ بۆ له‌ناوبردنیان، ده‌قی بڕیاره‌كه‌ وایه‌ كه‌ ده‌بێت ئاسه‌واره‌كانیشیان نه‌مێنن و ئه‌مه‌ش كولفه‌ی زۆری ده‌وێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و پێداویستییەكانی پاڵاوگه‌ ده‌توێنرێنه‌وه‌ و ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ئاسن".











باسنيوز
Top