چاودێرێکی سیاسی: عەلی باپیر حزبەکەی بۆ زاوا و هەندێک لە نزیکەکانی جێهێشتووە
پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، دوو گرووپی سەرکردایەتی و مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەستیان لەکار کێشایەوە سۆران سێوکانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی ڕايگەیاند: ”کێشەکە لەسەر ئەوەیە کە عەلی باپیر ئاگای لە حزبەکەی نەماوە و خەریکی ئیشی خۆیەتی، سەرکردەکانیان دەڵێن خەریکی نووسین و خوێندنەوە و ئەو شتانەیە“.
ئاماژەشی بە ڕەخنەیەکی ستافی دەست لەکار کێشاوەی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵ کرد کە گوتوویانە، قورسایی حزبەکەیان لەناو هەولێرە، کەچی خەڵکی هەولێر لەلایەن کۆمەڵەوە پشتگوێ خراون، بۆیە ”ئەوانەی هەولێر ئاگادارن کە کۆمەڵی ئیسلامی بەلایەکی ناماقووڵ لای داوە و هەر ئەو لایەنەی کە کۆمەڵی بەو لایەدا ئاراستە کردووە، دژایەتیی دۆزی گەلی کورد دەکات، زیاتر بەلای ئەجێندای ئێراندا دەیبات و ئێستاش لە یەکێتییەوە نزیک بووەتەوە، بۆیە ئەمەش جۆرێ قورسایی خستووەتە سەر شانی ئەندامانی کۆمەڵ لە ھەولێر، بۆیە لەوانەیە ھەوڵبەن خۆیان لەو بارە جیا بکەنەوە و ئەو سیاسەتەی ئێستای حزبەکەیان بە دڵ نەبێت“.
سێوکانی نەیشاردەوە کە ”ئەو دەمامکە یان ئەو بەرگە ئیسلامییە“ لە کۆمەڵ بکرێتەوە، ئەوا ھەمان یاسای حزبەکانی دیکەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت، ھەم لەبابەتی ئیمتیازات، پۆست، شوێن، کێبڕکێ، پلانگێڕان و ھەموو ئەوانی دیکە.
باسنيوز
