بەشی دووەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر دەستی پێ کرد

بەشی دووەمی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر دەستی پێ کرد
شارەوانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی ھەولێر دووبارە قیڕتاو کردەوە، لە پلانی دایە ھەموو شەقامی 100 مەتری بە چەند قۆناغێک دووبارە قیرتاو بکاتەوە.

لەم بارەیەوە بۆتان خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەوانیی چواری ھەولێر ڕايگەیاند: "قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە، بەشی دووەمی قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری لە ترافیکلایتی ئاکارەوە تا کۆلێژی جیھان دەبێت، ھەروەھا لە ترافیکلایتی عەنکاوە تا پردی بەحرکەی دەبێت".

گوتیشی: "ئەمرۆ سێشەممە کارکردن لە بەشی دووەم بۆ دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مەتری دەستی پێ کردووە، کە سەرەتا لە ترافیکلایتی عەنکاوە تا پردی بەحرکە دەبێت، دوای تەواوبوونی ئەو بەشە، ئینجا لە ترافیکلایتی ئاکار تا کۆلێژی جیھان دووبارە قیڕتاو دەکرێتەوە".










باسنيوز
Top