له شنگال ته‌قه له تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كرێت
له‌كاتێكدا ته‌قه له‌و تیمه كراوه، كه كنه و پشكنینیان بۆ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌یان ده‌كرد، كه چه‌كدارانی داعش ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی گوندی كۆچۆی سه‌ر به قه‌زای شنگالیان كردبوو.
، ئاراسته‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه راسته‌وخۆ رووه‌و ئه‌ندامانی تیمه‌كه بووه، بۆیه به ناچاری له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان، شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، ده‌زگای شه‌هیدان له شنگال داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، پارێزگاری له ئاسایشی تیمه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واوی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه هه‌ڵده‌نه‌وه و روفاتی شه‌هیدانی ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه بهێننه ده‌ره‌وه.
k24-
