د. عەلی سندی: ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێم سەرژمێری دەکرێ
دکتۆر علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی پلان و بەرنامەکان، ساڵی 2020 لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێری دەکرێت. وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار لە پەیوەندی و گفتوگۆداین لەگەڵ دەستەی ئاماری عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەڕێوەچوونی ئەو پرسە بە سەرکەوتوویی لە هەرێمی کوردستان."
علی سندی گوتیشی: "سەرژمێرییەکە جگە لە ڕێژەی چڕی دانیشتووان چەند ڕێژەیەکی تریش لەخۆ دەگرێت، وەکو ڕێژەی بێکاری، ڕێژەی نەخوێندەواری و ڕێژەی بازاڕی کار. ئێمه بە گرینگییەوە دەڕوانینە ئەم پرسە لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ستافی دەستەی ئامار بۆ سەرخستن و سەرکەوتنی ئەم بابەتەیە."
علی سندی سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری و بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ڕێژەی بێکاری لە ساڵی 2013، 2012 لە ئاستێکی نزمدا 6% بوو، لە ساڵی 2016 بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستانەوە ڕێژەکە بەرز بووەوە و گەیشتە 13%، لە دوای سووککردنی بەشێک لە قەیرانی دارایی لە ساڵی 2018 ڕێژەکە گەیشتە 10.2%، لە دوای کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی و هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە و باشتربوونی ئابووریی هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە خەریکە بازاڕی کار لە هەرێم بەرەو گەشەسەندن و بەهێزبوون هەنگاو دەنێـت و ساڵ بە ساڵ ڕێژەی بێکاری نزمتر دەبێتەوە."
kdp-
