سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ھەولێر
د. میادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری ھەولێری کردووە و سەردانەکەیشی سیاسییە و لەسەر داوای خۆی بووە."
د. میادە نەجاڕ گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بێتەوە و سبەیش لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە."
د. میادە نەجاڕ گوتیشی: "مەبەست لەو سەردانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدایە."
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، گەیشتە فرۆکەخانەی ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.
kdp -
