د. بەشیر حەداد پەیامێك ئاراستەی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات

د. بەشیر حەداد پەیامێك ئاراستەی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵوەگەری دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردستان، پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسانی كوردستان كرد و داوای كرد یارمەتی مادی و مەعنەوی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەستەبەر بكرێ.

د. بەشیر لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بە تێپەڕینی 121 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی "كوردستان" لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن بەدرخانیەكانەوە داوە، هەروەها بە پێویستی زانیوە ڕۆڵی رۆژنامەنووسان لەبەرچاو بگیرێ لەهەمبەر ئەو قوربانیانەی داویانە بۆ گەیاندنی رووداوەكان و پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان لە فرەوانكردنی گۆڕەپانی پیشەكەیان و پێشخستنی بنەماكانی دیموكراسی و بنیاتنانی دەوڵەتی دەزگایی و سەروەری یاسا داوە.

لە كۆتاییشدا داوای كردووە یارمەتی و پشتیوانی دارایی و مادی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بكرێ، وەك دەسەڵاتی چوارەم، بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بە كارەكانیان بدەن لەسەر ئاستی پێوەرە پیشەییەكان.











باسنيوز
Top