تورکیا چوار بەرپرسی پەکەکە لە شنگال دەڕفێنێت

تورکیا چوار بەرپرسی پەکەکە لە شنگال دەڕفێنێت
تورکیا چوار بەرپرسی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری شنگال دەڕفێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، ئەو چوار بەرپرسە رۆژی یەکشەممە 21-4-2019 لە لایەن تیمێکی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە شنگال رفێندراون.

هەروەک ئەو ئاژانسە باسی کردووە، چوار کەسەکە بەرپرسی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بوون و دواتر لە شنگال بوونەتە بەرپرسی یەکینەکانی سەر بە پەکەکە لەو شارە.

ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستگیرکراوەکان، کە چالاکییان بۆ پەکەکە لە عێراق و رۆژئاوای کوردستان کردووە، رادەستی ئاسایشی گشتیی تورکیا لە ئەنقەرە کراون.










باسنيوز
Top