دەروازەی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە هۆکارێکی سروشتی داخرا

دەروازەی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە هۆکارێکی سروشتی داخرا
دەروازەی سنووریی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بە هۆکارێکی سروشتی، داخرا.

شەوکەت بەربوهاری، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی سنووریی پێشابیر رايگەیاند، ئاستی ئاوی رووباری خابوور بەهۆی بارانبارینی بە خوڕەوە بەرز بووەتەوە.

شەوکەوت بەربوهاری هەروەها رایگەیاند، کە بەهۆی دروستبوونی مەترسی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی رووبارەکە، بەشێوەیەکی کاتی دەروازەی سنووریی پێشابیر- سێماڵکا داخراوە و هەر کاتێ ئاستی ئاوی رووبارەکە نزم بووەوە، دەروازەکە دەکرێتەوە.

هەر لەبارەی بارانبارینەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئومێد مەعسوم مایی، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی دهۆک بە (باسنیوز)ی راگەیاند، تا ئێستا لە دهۆک بە گشتی، یەک هەزار و 159 مللیمەتر باران باریوە، کە دوو هێندەی ئاستی پێویستە لە دهۆک.











باسنيوز
Top