گەنجێک لە هەولێر بە هەورەبروسکە گیانی لەدەست دا

گەنجێک لە هەولێر بە هەورەبروسکە گیانی لەدەست دا
گەنجێک لە شاری هەولێر بە هەورەبروسکە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22-4-2019، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی، لە گوندی گردعازەبانی نزیک هەولێر، هەورەبروسکە لێی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە شوان بووە و لە دەشتی نزیک گوندەکەی، هەورە بروسکە لێی داوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە لە شاری هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان هەیە.










باسنيوز
Top