گەشتی فڕۆكه‌وانی راستەوخۆی هەولێر - ورمێ دەستپێدەکات

گەشتی فڕۆكه‌وانی راستەوخۆی هەولێر - ورمێ دەستپێدەکات

کەمال پەرهیزکار، بەرپرسی گشتی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران رایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ورمێوە، رۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و ورمێ ئەنجامدەدرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کەمال پەرهیزکار راشیگه‌یاندووه‌، دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر - ورمێ بەهۆی گەشەی پیشەسازی، بازرگانی و گەشتیارییە و گەشتەکەش لەلایەن کۆمپانیای ئاسمانی ئاتا و بە فڕۆکەی ئەیرباس 320 ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتی راستەوخۆی ورمێ بۆ هەولێر لە کۆتاییەکانی ساڵی 2012 لە لایەن بەرپرسی گشتی فڕۆکەخانەکانی ئازەربایجانی رۆژئاواوە راگەیێندراوە و ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، لە یەکەم دەرفەتدا گەشتی ورمێ بۆ هەولێر بۆ خزمەتگوزارى زياتر بۆ گه‌شتیاران رێکدەخرێت.

k24-
Top