وەزیری پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی گۆڕانی وادەی تاقیكردنەوەكان دەدات
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە رایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکان رووی نەداوە و لە کات و ساتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن.
دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی گۆڕینی پرۆسەی خوێندن لە بەخۆڕاییەوە بۆ بەپارە، پشتیوان سادق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رەتی کردووەتەوە هیچ پلانێکی لەوجۆرە هەبێ و رایگەیاندووە، بەپێی دەستووری عێراق خوێندن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەخۆڕاییە.
پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا، کە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە، کاتی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
باسنيوز
