بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ دەكات
بۆ خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ..
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوومان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی گەورەی مێژووی گەلی كوردی كردووە و لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت
KDP-
