بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێز دەستی لە كار كێشایەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێز دەستی لە كار كێشایەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێری باشووری قەزای شنگال رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی كە ناحیەكە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەڕێوە دەبرا و دەسەڵات شەرعی نەبوو، بۆیە دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

شوكر ملحم، بەڕێوەبەری ناحیەی گرعزێر، لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند: "دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، ئێمە ئیدارەی شنگال و ناحیەی گرعزێرمان گرتە دەست، بەڵام بە هۆی نەبوونی دەستەڵات و وەرگرتنی شەرعییەتەوە، دەستمان لە كار كێشایەوە".

ملحم گوتیشی: "ئێستا ناحیەی گرعزێر بە تەواوی وێرانە و بە كەڵك ژیانكردن نایەت، ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵیش شەرعیەت بە ئێمە نادات و ئیدارەی كۆنی شنگالیش ناگەڕێتەوە و هیچ دەستەڵاتێك لە دەستماندا نەبوو، هەر لەبەر ئەوە دەستمان لە كار كێشاوەتەوە".


kdp-
Top