کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران کوژراوە.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی پێنجشەممە 2019.4.18 هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسەر جادەی بیجاڕ بۆ زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقزیان کردووە و لە ئەنجامدا شۆڤێرەکەی بەناوی "ئەفشین لوتفی" کوڕی خەلیل گیانی لەدەست داوە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەل و کاڵای قاچاغ تەقەیان لەو کاسبکارە کردووە و کوشتوویانە.











باسنيوز
Top