بریندارێکی ڕووداوەکەی ڕێگای ڕانیە - دووکان گیانی لەدەست دا
تەھا محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ھەینی 19/4/2019، لە نزیک گوندی سەرسیان و لە ئەنجامی ڕووداوێکی ھاتوچۆدا چوار ئافرەت و دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون، بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە یەکێکی دیکە لە بریندارەکان بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "بریندارەکەی گیانی لەدەست داوە منداڵە، بەوەش تێکڕای ئەوانەی لەو ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتوونەتە حەوت کەس، بریندارەکانیش شەش کەسن، ئێستاش لە نەخۆشخانەی سلێمانی لەژێر چاودێریی وردی پزیشکی دان".
باسنيوز
