پرسەنامەیەک لەبارەگای بارزانییەوە

پرسەنامەیەک لەبارەگای بارزانییەوە
بارەگای بارزانی پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتییەکی دیاری کورد، بڵاو دەکاتەوە.

لە پرسەنامەکەدا، بارەگای بارزانی کۆچی دوایی وەکیل مستەفایۆڤ، نووسەر و کەسایەتیی دیاری کوردی وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بە ”خەسارەتێکی گەورە“ ناو دەبات.



دەقی پرسەنامەکە:



بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە وەكیل مستەفایۆڤ دەكات.


بۆ خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ.

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ نووسەر و كەسایەتیی دیاری كوردی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوومان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی گەورەی مێژووی گەلی كورد كردووە و لە دەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون



بارەگای بارزانی

20ـی 4ـی 2019











باسنيوز
Top