پردێکی سەرەکی سلێمانی بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی، پردی دەباشان لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو مانگ دادەخرێت.
رائيد كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاند: " لەمڕۆوە پردی دەباشان بۆ ماوەی دوومانگ بەربەست دەکرێت و نۆژەندەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، تەنها رێگای پردەکە دادەخرێت و رێگای چوونە ئەزمەر و دەباشان لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموودەوە ئاسایی دەبێت.
پێشتریش چەند جارێک ئەو پردە نۆژەنکراوەتەوە و داخراوە.
k24-
