بەشێکی پردی دەربەندی رانییە داڕما

بەشێکی پردی دەربەندی رانییە داڕما
بەهۆی بارینی بەخوڕ، بەشێکی لێواری پردی دەربەندی رانییە داڕما. بەڕێوبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕینیش شوفێرانی ئاگاداركرده‌وه‌، كه‌ به‌كارهێنای ئه‌و پرده‌ جێی مه‌ترسییه‌.

لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین شۆفێران لەمەترسی نزیک بوونەوە لەو بەشەی لێواری پردەکە ئاگادار كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "دوابەدوای سەردانی مەیدانی تیمێکی هونەری لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پردی دەربەند، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بپارێزن لە نزیکبوونەوە و وەستان لە لێواری ئەو شوێنەی، کە داڕماوە و دیاریمان کردووە. تاکو تیمەکانمان چارەسەری گونجاوی بۆدەکەن".

پردی دەربەند ئەگەرچی رێگای هاتوچۆی دەیان گوندی ناوچەکانی "بنگرد" و "مەرگەیە" بەڕووی رانییەدا. هاوكات وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بۆ پەڕینەوە لەم بەروئەوبەری دەربەندی ڕانیه گەشتیاران سوودی لێ دەبینن.
K24-
Top