نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به پارێزگاری مووسڵه‌وه ده‌كات
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و چاره‌سه‌ركردنی برینداران و هه‌ر پێویستییه‌كی دیكه نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی داوه‌ته به‌ڕێزان هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆك بۆ هه‌ر یارمه‌تیدان و هاوكاریکردنێکی خه‌ڵكی مووسڵ.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگاری مووسڵ سوپاسی هاوخه‌می و به‌هاناوه‌چوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌م خودی به‌ڕێزیان و هه‌م به ڕێگه‌ی به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی ڕووداوه‌كه نیشان داوه و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مه له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
kdp-
