سوپای عێراق خاڵێكی سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌به‌شه‌ی كۆنترۆڵ كرد
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریق یه‌كه‌می روكن، عوسمان غانمی سه‌ردانی شنگالی كرد.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری "كوردستان24"، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان "یه‌به‌شه" و سوپای عێراقه.
له دوو رۆژی رابردوودا "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال" و سوپای عێراق رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه. له ئاكامدا سێ سه‌ربازی عێراق كوژران.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "یه‌به‌شه"ش كۆببێته‌وه.
سوپای عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "نابێت هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئیداری ناوچه‌كه بكه‌ن و خاڵی گومرگی دابنێن".
گوتیشی: "سوپای عێراق خاڵی گومرگی "ئوم ده‌بان"ی له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی "خانسۆر"ی سه‌ر به ناحیه‌ی "سنوونێ"ی كۆنترۆڵ كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و خاڵه گومرگییه، له سنووری شنگالدا، بڕبڕه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه بوو".
روونیشیكرده‌وه، "دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و خاڵه گومرگییه له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، یه‌به‌شه له ژماره‌یه‌ك باره‌گا و خاڵی پشكنین پاشه‌كشێی كردووه".
سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانی "حه‌شدی شه‌عبی" و "یه‌به‌شه" رێككه‌وتن، كه "یه‌به‌شه" به ته‌نیا ناوچه‌كانی خانه‌سۆر، گرعوزێر و كۆمه‌ڵگه‌ی سیپا شێخ خدر له رووی ئه‌منییه‌وه بپارێزن.
هه‌ریه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی و یه‌به‌شه رێگه ناده‌ن ئیداره‌ی هه‌ڵبژێردراوی ناوچه‌كه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. یه‌به‌شه ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له شنگال درووست كردووه. هیچ كام له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به ره‌سمی نایناسن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
k24 -
