هاتوچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19/3/2019، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بەھۆی نزیك بوونەوەی جەژنی نەورۆز و نەھێشتنی لۆد لە زاڵگەی حاجیاوا كە یەكێكە لەو چوارڕاییانەی كە ھەمیشە لە بۆنەكاندا قەرەباڵغییەكی زۆری ھەبووە، خۆشبەختانە ئەم گرفتە چارەسەركرا لەلایەن بەشی ئەندازەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان".
هاتوچۆی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە ئێستادا چوارڕییانەکە بەڕووی شۆفێراندا كراوەیە.
باسنيوز
