فراكسیۆنی پارتی داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكان دەكات
ناسر هەركی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بابەتی پێشمەرگە دیلەكان، بابەتێكی ئاڵۆزە و هیچ زانیارییەكی دروست لەسەر ئەو پێشمەرگانە نییە، بەڵام ئێمە لە پاش ڕزگاركردنی شاری مووسڵەوە چ وەكو فراكسیۆنی پارتی و چ وەكو لیژنەی ئاسایش و بەرگری، بەردەوام بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە دەكەین".
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی دەشڵێ: "ناوی هەموو ئەو پێشمەرگە دیلانەمان لە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگرتووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا ئەو بابەتەمان لە پەرلەمان باس كرد و ئەوانیش هەموویان پشتگیرییان لە ئێمە كرد و بڕیاریان دا بەدواداچوون بكەن، بۆیە دوو نووسراومان كردووە بۆ وەزارەتی داد و بەردەوامیش بەدواداچوون دەكەین، هەروەها دوای وەرگرتنی مۆڵەت سەردانی هەموو گرتووخانەكان دەكەین، هەر زانیارییەكیش لەسەر ئەو پێشمەرگە دیلانە بزانین، دەدەینە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە، بۆیە كەسوكاری پێشمەرگە دیلەكان دڵنیا دەكەینەوە كە لە بەدواداچوونەكانی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە بزانین
kdp-
