بە فەرمانی كهریم شنگالی، تا 10 رۆژ باج لە گەشتیاران وەرناگیرێت
موقەدەم زرار حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە تا 10 رۆژ باج لە گەشتیاران لە سنووری خاڵی گومرگیی حاجی ئۆمەران وەرنەگیرێت واتا تاوەكو رۆژی 25-3-2019، ئەمەش بۆ كارئاسانیی هاتنی گەشتیارانە".
حوسێن گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیەی كە وەكو باج وەردەگیرا، 25 هەزار دینار بوو كە دەكاتە نزیكەی 260 هەزار تمەنی ئێرانی، ئەمەش بۆ ئەوان زۆرە، بۆیە بە هەڵگرتنی باج لەسەر گەشتیاران، پێشبینی دەكەین رێژەی هاتنی گەشتیاران زیاتر بێت".
دەشڵێت: "لە سنووری ئێران باج لە گەشتیاران دێتە وەرگرتن، بەڵام ئێمە لەو ماوەیەدا ڕامانگرتووە."
kdp-
